بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-07-16 , سێ شه‌ممه‌
نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چالاكی نیه‌ له‌ شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌ ته‌نها بابه‌ته‌ كۆنه‌كان نه‌بێت شتێ نوێی تیادا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ جارێكی تر به‌ به‌رگێكی نوێ و توانایه‌كی نوێوه‌ دێنه‌وه‌ خزمه‌تتان به‌و هیوایه‌ی له‌ ( كاروانی به‌رنامه‌ داڕشتن ) دا دوا نه‌كوین و گه‌شه‌ به‌ خۆمان و ئێوه‌ش بده‌ین.



له‌وانه‌یه‌ گله‌یی ئه‌وه‌م لێبكرێت كه‌ ئه‌م دووساڵه‌ زۆر زۆره‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر چالاكیكی به‌رنامه‌ داڕشتن و بابه‌ته‌كانی تر به‌ڵام وانیه‌ چونكه‌ ئه‌م دووساڵه‌ زیاتر گه‌شه‌م به‌ خودی خۆم دا له‌ پرۆگرامسازیدا و كار و چالاكیم زۆر هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ كه‌ نه‌ڕه‌خسا ته‌نها كاركردن بوو له‌ سایته‌كه‌ بۆیه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ و ماڵپه‌رم دروست كرد و به‌شداریم له‌ چه‌ندین كاری هاو شێوه‌ كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ی كه‌ دوربم له‌ سایته‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵی خوێندن بوم كه‌ به‌ ڕاستی زۆری له‌ كاته‌كه‌م گرت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆڵێژی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر ده‌ستم به‌ خۆیندن كرد كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامم به‌ڵام كه‌مێم كاره‌كانم ڕێكخست و به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانم له‌ خزمه‌تكردن دا نه‌بڕێم
له‌ نوێكاری سایتی كاروان پرۆ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیم بۆ زیادكردوه‌ تاكوو زیاتر سایته‌كه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت وه‌هه‌روه‌ها بابه‌تی نوێ و گرنگ و دیزاینی نوێ و چه‌ندین نوێكاری تر كه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌یبینن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

چی ڕوده‌دات گه‌ر بۆمبێكی نه‌وه‌وی له‌ شاره‌كه‌ت بدات؟
به‌كارهێنانی ADO له‌ فیژواڵ به‌یسك
چه‌ند ئامرازێكی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر

Share